250 كۆمپانیا له‌هه‌رێمی كوردستان ئیفلاسیان كردوە
|
|
وەرگیراوە ئەم بابەتە
به‌شێك له به‌ڵێنده‌ران مایه‌پوچ ( ئیفلاس) ده‌بن و بڵێندهره بیانیه‌كانیش شوێنی به‌ڵێنده‌رانی خۆماڵی ده‌گرنه‌وه. سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانیش پێیوایه كێشه‌یان نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ته.
به پێی ئه‌و ئاماره‌ی له یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ئه‌مرۆ رۆژنامه‌ی باس وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، له ماوه‌ی دوو ساڵدا زیاتر له 250 به‌لێنده‌ر مایه‌پوچبون و ئیفلاس بوونی خۆیان راگه‌یاندووه. له ئاماره‌كه‌دا 200 كۆمپانیا ئیفلاس بووه كه له پارێزگای سلێمانین و 50 بهڵێندهرهكهی تریش له پارێزگای هه‌ولێرن.
هۆكاری سه‌ره‌كی ئیفلاس بوونی به‌ڵێنده‌ران بۆ قه‌رزار بوون و ته‌واونه‌كردنی پرۆژه‌كانیان به‌رز و نزمی دۆلار و كێشه‌كانی پێوه‌ست به دادگا ده‌گه‌رێته‌وه.
به پێی ئاماره‌كانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران زیاتر له 3 هه‌زار به‌لێنده‌ر له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه 1306 به‌ڵێنده‌ریان له هه‌ولێرو 1067 بهلێندهریان له سلێمانیه‌و 693 به‌ڵێنده‌ریان له دهۆكه‌و 32 به‌ڵێنده‌ریان له گه‌رمیاندایه.
سه‌رۆ ئیسماعیل دزه‌یی سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ چاپی ئه‌مرۆی رۆژنامه‌ی باس ڕایگه‌یاند كه ئیفلاس بوون له نێو به‌ڵێنده‌ران دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداره و له‌و ماوه‌یه سه‌ری هه‌ڵداوه.
گوتیشی: یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی ئیفلاس بوونی به‌ڵێنده‌ران نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به بهڵێندهرایهتیه كه له زۆربه‌ی وولاَتان بوونی هه‌یه. له‌و یاسایه مافی به‌ڵێنده‌ر و خاوه‌ن كار‌و پرۆژه ده‌پارێزێت.بهلاَم ئه‌و یاسایه لێره بوونی نیه بۆیه ئه‌و كێشانه رووبه‌روومان ده‌بنه‌وه.
سه‌رۆ ئیسماعیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه‌ی به‌ڵێنده‌ران ده‌ربچێت مافی هه‌موو لایه‌ك و پرۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و حكومیش ده‌پارێزرێت. گوتیشی: كاتێك ئه‌و یاسایه نیه حكومه‌ت پێشینه به به‌ڵێنده‌ران نادات به‌ڵێنده‌ران پرۆژه‌كانیان ته‌واو ناكه‌ن ئه‌وانه‌ش هه‌موو كێشه‌ن و بارقورسی له سه‌ر به‌ڵێنده‌ر دروست ده‌كه‌ن چونكه ئه‌وانیش ده‌بێت پاره‌ی كارمه‌ند و كرێكاره‌كانیان بده‌ن بۆیه ش ئفلاس ده‌بن.
به پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی پلاندانان 40 به‌ڵێنده‌ر و كۆمپانیا كه زۆربه‌یان خۆماڵین خراونه‌ته لیست ره‌ش. سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران ئاشكرای ده‌كات هه‌ندێك له‌وانه‌ی خراونه‌ته لیستی ره‌ش ئیفلاس بوونه .
دزه‌یی رونیشیكرده‌وه نابێت حكومه‌ت به‌ڵێنده‌ری ناوخۆیی فه‌رامۆش بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵێنده‌رانی بیانی شوێنیان بگرنه‌وه.
له لای خۆی محه‌مه‌د تاهیر سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران باوه‌ری وایه" له 100 % به‌لێنده‌ران له پرۆژه‌كاندا زه‌ره‌ریان كردووه, حكوومه‌تی هه‌رێمیش كارئاسانی بۆ به‌لێنده‌رانی بیانی ده‌كات و به‌پاره‌یه‌كی زۆر زیاتر پرۆژه‌كانیان ده‌داتێ ئه‌مه‌ش وای كردووه به‌ڵێنده‌رانی ناوخۆ تووشی زیان و مایه‌پوچ بوون بن. ".
له‌ماوه‌ی ڕابرودا به بڕیارێكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم پێشینه‌ی له 10 % پرۆژه‌كان بۆ به‌لێنده‌ران ڕاگیرا ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی زۆری لێكهوتهوه, تائێشتاش زۆربه‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت ئاماده نین ئه‌و پێشینه‌یه بده‌نه به‌ڵێنده‌ران. سه‌رۆ ئیسماعیل رونی كرده‌وه ئه‌و بڕیاره‌ش كاریگه‌ری خراپی له سه‌ر بهڵێنجهران داناوه.
شێروان ئه‌سعه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی پرۆژه‌كان له وه‌زاره‌تی پلاندانان رای گه‌یاند ئه‌وان حه‌زناكه‌ن به‌ڵێنده‌ری خۆماڵی دووچاری ئیفلاس بوون بێت چونكه پێیوایه به‌ڵێنده‌ری خۆماڵی سه‌رمایه‌یه‌كی نشتیمانیه. گوتیشی: هه‌ندێك به‌ڵێنده‌ر كه پرۆژه‌كانیان وه‌رگرتووه له توانایان نه‌بووه بۆیه جێیان هێشتووه ,یاخود به‌هۆی كه‌موكوڕی له دیزایین و دهرخستهكاندا كێشه‌ی بودجه دروست بووه ئه‌وه‌ش یان پرۆژه‌ی دواخستووهیانیش كێشه‌كه چۆته دادگا.
كێشه‌كانی به‌ڵێنده‌ران به جۆرێكه بۆ ئه‌م مهبهشته له هه‌فته‌ی رابردوودا عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له گه‌ڵ یه‌كێتی به‌لێنده‌ران كۆبویه‌وه، به‌ڵێنده‌ران داوایان كرد له‌پێدانی پێشینه‌كان رۆتیناتهكان هه‌ڵبگیرێن پێداچوونه‌وه‌ش به‌نرخی هه‌ندێ پێداویستی سه‌ره‌كی كه‌گۆڕانكاری زۆری بهسهدادێت. هه‌وه‌كو داوای ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به بهڵێندهرایهتیشیان كرد.
|