دوای ئه‌وه‌ی له نێوان هه‌ردوو عه‌شیره‌تی (گۆران)و (سمایلعوزێری) له گه‌ڕه‌كی وڵوبه‌ی شاری سلێمانی شه‌ڕده‌ستی دروست بوو، كه‌مێك پێش ئێستا شه‌ڕه‌كه كۆتایی پێهاتو هێ.ه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتنه ناوچه‌كه.
سلێمانی: شه‌ڕه‌كه‌ی وڵوبه كۆنترۆڵ ده‌كرێت
سروه جه‌مال، كاردۆ محه‌مه‌د،سلێمانی: سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له شه‌ڕه‌كه رایگه‌یاند كه‌مێك پێش ئێستا (11:30شه‌وی هه‌ینی) ئه‌و شه‌ڕه ته‌قه‌ی له گه‌ڕه‌كی وڵوبه دروست بوو كۆتایی پێهاتو له ئێستادا ناوچه‌ی شه‌ڕه‌كه ئارامه‌و هێزه‌كانی پۆلیس‌و هێزه ئه‌منیه‌كانی تریش له‌و ناوچه‌یه ده‌بینرێن.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسیش رایگه‌یاند كه هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له روداوه‌كه ته‌واو نه‌بووه‌و ناتوانن هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر هۆكارو زیانی شه‌ڕه‌كه بده‌ن.
شه‌ڕه‌كه دوای كاتژمێر 10:00 ئه‌مشه‌و له نزیك پردی وڵوبه ده‌ستی پێكرد، به‌چه‌كی سوك‌و كڵاشینكۆف هه‌ردوو لایه‌ن به‌شدار ته‌قه‌یان لهیهكتركرد.
هاوكات نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕكه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی پۆلیسی سه‌یوان كراون، ئه‌ندامانی هه‌ردوو عه‌شیره‌ته‌كه له‌به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یوان كۆبونه‌ته‌وه و ویستوویانه هێرش بكه‌ن و ته‌جاوزی پۆلیس بكه‌ن، هه‌ر بۆیه پۆلیسه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه‌ش ته‌قه‌یان به ئاسماندا كردووه، بۆئه‌وه‌ی بڵاوه‌یان پێبكه‌ن".
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه هیچ كه‌سێك بریندار نه‌بووه، به‌هۆی ته‌قه‌كانه‌وه.